Back

خولی بەڕێوەبردن و سپۆنسەركردن لە سۆشیال میدیا دەستیپێكرد

لە درێژەی كارو چالاكیە بەردەوامەكانی ناوەندی گەشەپێدان بۆ كار (CDC) لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلیمانی، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٧ لە كەمپی كۆلێژە تەكنیكەكانی چوارچرا ئۆفیسی ناوەند، خولێكی ڕاهێنان بە ناوی (بەڕیوەبردن و سپۆنسەر كردن لە سۆشیال میدیادا) دەستپێكرد، خولەكە ماوەی (٣) ڕۆژ دەخایەنێت، لە خولەكەدا (٢٠) خوێندكاری بەشە جیاجیاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلیمانی بەژداریان كرد و لە كۆتایشدا بڕوانامەی دەرچون بەسەر خوێندكارە سەركەوتوەكاندا دابەش دەكرێت، هەروەها خولەكە لە لایەن (پێشین ئیسماعیل) ڕاهێنەرو ڕاوێژكاری سۆشیال میدیاو دیجیتاڵ ماركێتین، دەوترێتەوە.
لە سەرەتای دەستپێكی خوێندنی ساڵی نوێدا، ناوەندی گەشەپێدان بۆ كار بە ئامانجی گەشەپێدانی تواناكانی خوێندكاران زنجیرە خولێك سازدەكات كە دەبێتە دەرفەتیك بۆ فێربوونی پیشە بۆ خوێندكاران لە دوای تەواو كردنی خوێندن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile