بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى نەوت و وزە
لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥-٩-٢٠٢٢ کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د. عطاء شێخ کریم) و سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه، له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (ساکار جمال محمد )خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی (Excessive water production controlusing chemicals in carbonate reservoir)بە سەرکەوتووی پەسەندكرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پرۆفیسۆر دکتۆر دلێر حسین بابان(زانكۆى سلێمانی). سەرۆكى ليژنە
2- پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر فریدون نجم رشید(دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستتراتیجی وتوێژینەوەی زانستی) ئەندام.
3- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر گێلاس مکرم جمال(زانكۆى سلێمانى) ئەندام.
4- پڕۆفيسۆری یاریدەدەر دکتۆر هیوا حمە ئەمین صدیق(زانکۆی کۆمار)ئەندام و سەرپەرشتيار.