یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، به‌شه‌ناوخۆیی خوێندكارانی به‌سه‌ركرده‌وه
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 24ی ئه‌یلولی 2022 د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران سه‌ردانی چه‌ند بهشهناوخۆییهكی كرد‌و له‌نزیكه‌وه له‌ڕه‌وشی خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆیی كۆڵیهوهو له ووته‌یه‌كیدا بۆ سایتی زانكۆمان ووتی:
ئه‌مڕۆ دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوە و پێشوازی گەرم لە خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان ده‌كه‌ین،
وێڕای پیرۆزبایی گەرمم لە خوێندکارانی خۆشەویست بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە، هیوای سەرکەوتن و ساڵێکی ئارام و پڕ بەرهەمیان بۆ ئەخوازم. هه‌روه‌ها ووتی جێی خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم لێپرسراوان و کارمەندان و چاودێران و چاککەرەوەکان و خزمەتگوزارەکانی نێو بەشەناوخۆییەکان بکەم کە بەسۆز و میهرەبانی دایکان و باوکانی ئەو خوێندکارانە لە خزمەتیاندان و پێداویستیەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەن.