Back

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەكی دەگمەن لەسەر رووەكە دەرمانییەكان ئەنجام دەدات

(مامۆستا هیوا موحسن ئەحمەد / پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكرەجۆ) سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە توێژینەوەیەكی دا بەناونیشانىی”

Ethnopharmacobotanical study on the medicinal plants used by herbalists in Sulaymaniyah Province, Kurdistan, Iraq

كە لە جۆرناڵی ئەوروپی بەریتانی (Journal of Ethno biology and Ethno medicine)بڵاوكراوەتەوە، توێژینەوەیەكی لەسەر ٦٦ جۆری رووەك كردووە و گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی كە دەتوانرێت لە چارەسەری 99 جۆری نەخۆشی جیاوازدا بەكاربهێنرێت. مامۆستا هیوا موحسن ئەحمەد وتی: رووەكەكان بە گشتی و بە تایبەتی رووەكە دەرمانییەكان گرنگی دیاریكراوی خۆی هەیە لە چارەسەركردنی جۆرەها نەخۆشی و كێشەی تەندروستی لە بواری چارەسەری سروشتی، خۆشبەختانە كوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی بەهۆی سروشت و ئاو و هەواكەیەوە دەوڵەمەندە بە جۆرەها رووەكی سروشتی لە نێوانیاندا رووەكە دەرمانییەكان، بۆیە تۆماركردن و پاراستنی ئەم جۆرە زانیارییە و رووەكانە پێویستییەكی هەنوكەیی سەردەمە تاوەكو كوردیش وەك هەموو گەلانی كۆنی جیهان ببێتە خاوەنی سیستمی چارەسەری ترادیشنالی كوردی. ئەو مامۆستایەی پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكرەجۆ وتیشی: ئەمە یەكەم توێژینەوەیە كە كرا بێت كە تیادا (Use value Informant consensus factor) و بەراوردكاری بە ئێسنۆمیدیسینی كوردی لە پارچەكانی تری كوردستان بەتایبەتی كوردستانی توركیا و ئێران كرا بێت، كە لە ئەنجامدا چەندین زانیاری تازە و جۆری رووەكی دەرمانی تۆماركراوە كە لەمەوپێش راپۆرتی لەسەر نەكراوە، كە دەتوانرێت جێگای سەرنج بێت بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتری زانستی دەرمانسازی (Pharmacology) و فایتۆكیمیستری .(Phytochemistry). بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی توێژینەوەكە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:

http://ethnobiomed.biomedcentral.com/articles/10.1186/s13002-016-0081-3

This shortcode LP Profile only use on the page Profile