Back

سه‌رۆكی زانكۆ: له‌سه‌ر هه‌مومانه‌ په‌یام و ئه‌ركی گرنگی زانكۆ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2022 پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.حكیم عوسمان ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی،  پێشوازیكرد لە پ.ى.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌ راگرى كۆلێجى ددان وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆلێجى ددان له‌ زانكوى سليمانى و هه‌روه‌ها پ.ى.د.فه‌ره‌يدون محى الدين راگرى كۆلێجى ددان له‌ زانكۆى قه يوان. هه‌ردوو شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان لە سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونییه‌وه‌و چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌شكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست و هیواداربوون به‌پێی پسپۆری و نزیكایه‌تی لایه‌نی زانستی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌داهاتوودا. پ.ی.د. هوشیار عبدوڵا عه‌زیز زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌و سوپاسی پیرۆزباییه‌كانی كردن ، وه‌ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر هه‌مومانه‌ په‌یام و ئه‌ركی گرنگی زانكۆ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین و لایه‌نی زانستی زانكۆ له‌ مامۆستا و خوێندكاره‌وه‌ زیاتر گرنگی پێبده‌ین و پرۆگرامه‌كانی خوێندنیش له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دنیادا بگونجێنین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile