سەرۆکی زانکۆ: لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمییەکاندا پەیوەندییەکی زانستی تۆکمە بونیاددەنێین
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 2022/9/20 پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.کاوە رەزا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان، پێشوازیكرد لە پ.ى.د.ئالان ئەنور عەبدوڵا سەرۆکى زانكۆى گوێژه کە بەیاوەری م.فەرەيدون حسن سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد.
سەرۆکى زانكۆى گوێژه پیرۆزبایی لە پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌شكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، وە ئومێدواربوو له‌داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زانستی ئه‌نجام بده‌ن.
لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌خێرهاتنی گه‌رمی میوانانی کرد‌و هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانن هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروست بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و ئەکادیمیی.