له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك فێرخواز بڕوانامه‌ی خولێكی فێركاری زمانی ئینگلیزییان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 20ی ئه‌یلولی 2022 له هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌ئاماده‌بوونی پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.هۆگر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، بڕوانامه‌ی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی به‌خشرایه 34 فێرخوازی به‌شدابووی خوله‌كه كه ئاستی
( PRE-INTERMEDIATE ) به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه.
له وته‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی به سایتی زانكۆمانی راگه‌یاند: له‌پێناو پێشخستنی ئاستی ئه‌كادیمی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان، زانكۆمان به‌پێی پێویست ساڵانه چه‌ند خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی ده‌كاته‌وه و ئه‌م خوله‌ش ماوه‌ی 6 هه‌فته‌ی خایاند و 100 كاتژمێر وانه به فێرخوازان وترایه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایان و پسپۆڕانی سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه كه ئه‌مڕۆ 34 فێرخوازی سه‌ركه‌وتوو بڕوانامه‌ی خوله‌كه‌یان پێبه‌خشرا، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
[learn_press_profile]
