Back

وۆرکشۆپی زانستی میدیایی دەستیپێکرد و دوو هەفتە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 18-09-2022 لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێج و بەئامادەبوونی پ.ی.د.شێرکۆ جەبار سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا و مامۆستایانی بەشەکە، کارەکانی وۆرکشۆپی زانستی (شێوازی نووسینی توێژینەوەی میدیایی) دەستیپێکرد. وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕێبەر گۆرانەوە دەوترێتەوە کە تایبەتە بە ئارەزومەندان و مامۆستایان و توێژەرانی بواری میدیا، لە وتەیەکدا بۆ مامۆستایانی بەشداربووی وۆرکشۆپەکە د.شێرکۆ جەبار سەرۆکی بەشی تەکینکی میدیا ڕایگەیاند: وەک ئەرکێکی پیشەیی و زانستی و وەک تێبینی دەکرێت لەناوەرۆکی توێژنەوەکانی ماستەرو دکتۆرا گەلێک هەڵەی زەق هەست پێدەکرێت، ئەمە ڕێگایەکە بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile