Back

ئاماده‌كاریی بۆ ڕێکخستن و پێشوازی لە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ده‌كرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 18-09-2022 بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هوشیارعەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی د.بەختیار عوبەید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و لێپرسراوی بەشەناوخۆییەکان و ستافی ئیدارەی بەشەناوخۆییەکان، لە بینای بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆ، له‌ چوارچرا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ ڕێکخستن و پێشوازی لە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ڕێکخرا. لەکۆبوونەوکەدا تاوتوێی شێوازی پێشوازی لە خوێندکاران و گرفتی بەشەناوخۆییەکان و چارەسەری کێشەکان وەک ئەولەویات گفتوگۆی لەبارەوە کراو لەو ڕووەوە پێشنیازەکان بەهەند وەرگیران، هه‌روه‌ها به‌وردی باس له‌ پاككردنه‌وه‌ و پشكنینی سه‌رجه‌م ئامێر و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان كراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ و ستافی جیاواز پێكهێنرا بۆ جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile