Back

لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی فورمی زانکۆلاین پڕدەکرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 18-09-2022 بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هوشیارعەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەرسەرپەرشتی پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و بەئامادەبوونی د.بەختیار عوبەید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و پ.د.هێرش رەسوڵ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری، سەنتەری پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی پێشوازی لەگشت ئەو دەرچووانەی شەشەمی ئامادەیی ده‌كات، کە دەیانەوێت فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە. لەوبارەیەوە مامۆستا یوسف عه‌لی ئەحمەد لێپرسراوی هۆبەی تۆماری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی وتی: سه‌نته‌ره‌ ڕاوێژکارییەکەمان وەک هاوکارییەک ڕۆژانە فۆڕمی زانکۆلاین بۆگشت دەرچووان پڕدەکاتەوە، وه‌ ستافێکی شارەزا ئەم ئەرکە لەئەستۆدەگرن و پێشوازی لە خوێندکاران ده‌كه‌ن بۆ ماوەی (10) رۆژ بەردەوام دەبین . وەک پێشتریش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاندبوو ئەم مەڵبەندانەی زانکۆ حکومییەکان، راستەڕێی دروستن کە بێبەرامبەر کار بۆ خوێندکاران ڕایی دەکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile