Back

وۆرکشۆپێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو

لەدرێژەی چالاکییە زانستییەکاندا، رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 13ی ئەیلوول 2022 بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی زانستی لە بەشی “دیزایینی باخچەکان” بەناونیشانی “Updating Subject Workload Distribution in Bologna Process 2022-2023 for Garden Design Department” لەپەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو. لەلایەن پ.ی. ئەردەڵان جلال مجید سەرۆک بەشی دیزایینی باخچەکان و مامۆستا رێبین عبدالرحمن قادر بڕیاردەری ئەو بەشە وۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو. لەم وۆرکشۆپەدا سەرەتا باسێک لە گۆڕینی ناوی بەشەکەو چوار وانە لە وانەکانی ئەو بەشە کرا. ئەم وۆرکشۆپە دوابەدوای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی زانستی بە ناونیشانی “بۆلۆنا پرۆسێس” لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەلایەن بەشی دیزاینی باخچەکان ئەنجام درا، بەمەبەستی نوێکردنەوەی “workload” هەندێک لە وانەکان و ئاشناکردنیان بە مامۆستایانی بەش. جێگای ئاماژەیە لەو وۆرکشۆپەدا سەرجەم مامۆستایانی بەشی دیزایینی باخچەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ و مامۆستایانی وانەبێژ لەو بەشە بەشدار‌بوون و گفتوگۆی پێویستیان لەسەر بابەتەکە کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile