هەواڵ و چالاکی

ماستەرنامەیەك لەبواری كارگێڕی پەسەندكرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 15-09- 2022 لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبونی پ.ی.د.حەكیم عوسمان حەمید ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و سەرۆك بەشی تەكنیكی كارگێڕی ، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا (نیهایەت ئیسماعیل جەمال ) به‌ناونیشانی (الوعي الاستراتيجي ودوره في الحد من ممارسات الانحراف التنظيمي دراسة تحليلية، لاراءعينة من قيادات الادارية في بلديات مدينة السليمانية) بەڕێوەچوو.
پاش (4)كاتژمێر لەگفتوگۆی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەكە، ماستەرنامەكە وەك خۆی وەرگیرا.
لیژنەی هه‌ڵسه‌نگاندن پێكهاتبوون لە:
1- پ.ی .د. دەروون فەرەیدون عبدالله‌ زانكۆی سلێمانی/ سەرۆكی لیژنە
2- پ.ی.د. بڕوا سەردار ئەحمەد زانكۆی كۆیە/ ئەندام
3- پ.ی.د. چیا محمەد حەسەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ ئەندام
4- پ.ی .د.جلال عبدالله‌ محمەد زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ ئەندام و سەرپەرشتیار.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button