Back

کۆرسی ڕاهێنان و فێرکاری ژینگەیی له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كۆتا هات

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ژینگه‌، ڕۆژی چوارشەممە 14 ی ئه‌یلولی 2022 لەپەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، مەراسیمی کۆتایی کۆرسی ڕاهێنان و فێرکاری ژینگەیی بەڕێوەچوو وه‌ بڕوانامەی بەشداریكردن دابەشکرا.
به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌هۆڵی سیمیناره‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌، خولێكی ژینگه‌یی پێشكه‌شكرا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌ پالرێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ندین سیمینار له‌لایه‌ن مامۆستایان و پسپۆرانی بواری ژینگه‌ ، خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌كۆتاهات.
پ.ی.د.کارزان عبداللە محمد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە ڕایگەیاند ، لەئێستاوە بەرپرسیارێتی ژینگەیی لەسەر شانی هەر یەکێک لەبەشدار بووانەو سبەی هەر کاندیدێک لەپرۆژەکانی کەرتی تایبەت گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامدرا دەبێتە چاودێرێکی کرداری ژینگەیی وە دەبێت ڕێنماییە ژینگەییەکان لەپرۆژەکاندا جێبەجێبکەن، وه‌ سوپاسی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەی كرد کە هەر لەسەرەتاوە بەگڕوتین و خزمەتکردن و جوڵەی بەردەوامەوە دەستیان پێکردوەو بەماوەیەکی کەم توانیویانە جێ دەستی خۆیان لەڕووی ژینگەییەوە دیاری بکەن.
ئەندازیار سەرهەنگ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لەووتەیەکدا داوای لە بەشداربووانکرد خەمی ژینگە بکەنە ئەولەویەتی کارەکانیان تەنانەت لەژیانی تایبەتیشیاندا ، بۆئەوەی بتوانین ژینگەدۆستێکی نموونەیی بین، هه‌روه‌ها وتیشی ئەوچاودێرانەی کە لەپڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دادەنرێن بەرپرسیارێتییەکی پیرۆزیان لەسەرشانەو پێویستە بەجوانی جێبەجێی بکەن و ئێمەش بۆ هەرپێویستیەک هاوکاریان ده‌بین.
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی کۆرسەکەو بڕوانامەی بەشداربووان دابەش کرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile