دەستەی خوێندنی تەکنیکی له عێراق، بانگهێشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات بۆ كۆنفرانسێكی زانستی
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی ئه‌یلولی 2022 پ.ی.د.هوشیارعبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران ابوبکر محمد و د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندكاران، پێشوازیكرد له (پ.ی.د.ئاشتی مهدي عارف) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک بە نوێنەرایەتی (پ.د. عبدالمحسن ناجي المحيسن) سەرۆکی دەستەی خوێندنی تەکنیکی عێراق و (پ.د. علياء عباس علي) سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکور.
وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمیان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی زانکۆ، بە فەرمی بانگهێشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا بۆ کۆنفڕانسی زانستی دەستەی خوێندنی تەکنیکی عێراق کە لە شاری (کوت) ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای به‌خێرهاتنیان، هیوای خواست كه‌بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی تۆكمه دروست بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و سوپاسی بانگهێشته‌كیانی كرد.