زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی ئه‌یلولی 2022 پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران ابوبکر محمد و د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندكاران، پێشوازیكرد له شاندێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د. مریوان احمد رشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پ.ی.د. ھیوا ابوبکر علی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.د. انور محمد فرج یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د. احمد حمەغریب بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
شاندی میوان پیرۆزبایی و چه‌پكه‌گوڵی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، وێڕای ئه‌وه‌ی خوازیاربوون هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زانستی له‌داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن.
پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای به‌خێرهاتنی گه‌رمی میوانان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ، زۆر سوپاسی كردن و هیوای خواست كه‌بتوانن له‌ئاستێكی باڵادا هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروست بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی.