كۆبونهوهی ئاسایی ژماره 2 ی ئهنجومهنی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بهڕێوهچوو
بۆ تاتوێكردنی چهند پرسێكی زانستی تایبهت به دهستپێكی پرۆسهی خوێندنی ئهمساڵ و ئامادهكارییهكان ، ئهنجومهنی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی كۆبونهوهی ئاسایی ژماره 2ی ساڵی نوێی خوێندنی گرێدا.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ چوارشەمه ڕێکەوتى ١٤ی ئەیلولی٢٠٢٢ لههۆڵی كۆبونهوهكانی ئهنجومهنی زانكۆ، بەسەرپەرشتی پ.ی.د هوشیار عبداللە عزیز، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بهئامادەبوونى یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی کۆلێج و پەیمانگاکان، کۆبوونەوەى ئاسایی ژمارە 2ی ئەنجوومەنى زانکۆ بۆ تاووتوێکردنى چەند پرسێکى زانستى و ئەکادیمى بەڕێوەچوو.
لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەى بە ئامادەکارییەکانى زانکۆ کرد بۆ پێشوازی لە خوێندکاران و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ تاوتوێی پلانی کۆلێجەکانیان کرد سەبارەت بە خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا، وە پلانەکان بەجۆرێک داڕێژراون کە زۆرترین دەرفەتى درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ خوازیارانی دەڕەخسێنێت و دەتوانن تواناى زانستى و کارامەییەکانیان پەرەپێبدن، وە بەکۆی دەنگ پلانهكه پەسەندکرا و بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنى زانکۆ سوپاسی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی کرد بۆ ڕەزامەندییان و هاوکارییان لە کردنەوەی یەکەی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چواچرا.
لە بەشى کۆتایى کۆبونەوەکەى ئەنجوومەنى زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی گفتوگۆ لەبارەى چەند پرس و تهوهرێکی زانستی و ئەکادیمی کرا.