Back

خولێکی فێرکاری ئامێری (Total station) لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار کرایەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-٩-٢٠٢٢ کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە هەماهەنگی یەکێتی ئەندازیارانی کەلار خولێکی فێرکاری لەسەر ئامێری تۆتاڵ ستەیشن ( Total Station) بۆ بەشێک لە ئەندازیارانی شاری کەلار کردەوە. خولەکە تایبەتە بە چۆنیەتی فێرکردن و کارپێکردنی ئامێرەکە و لەلایەن یەکێتی ئەندازیارانی کەلار و بەشی ڕووپێوی کۆلێج سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن هەردوو بەڕێزان (شوان اسعد، کۆسرەت حسن)، فێرخوازان فێردەکرێن و ماوەی ( ١٠ ) رۆژ دەخایەنێت کە ( ١٦ ) فێرخواز تێیدا بەشدارن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile