هەواڵ و چالاکی

ڕاگەیاندنى کاندیدەکانى زەمالەى قوبرس

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (١٠) یازدە زەمالەی خوێندنی (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی قوبرس ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (٢/٢/٢٠١٦) ئه‌نجامی به‌رای ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ ڕاده‌گه‌ێنین كه‌ به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و پێشبركێكردن ناویان هاتۆته‌وه‌‌… هەروەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە کاندیدەکان دەکات لە زوترین کاتدا سەردانى دیوانى وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان بکەن بۆ ڕایکردنى کارەکانیان، هەروەک پێویستە کاندیداکان ئەم پێداویستانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن: 1. لارینەبونى شوێنى کارکردن بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن. 2. پوختەى ڕاژە. 3. ئەو کاندیدانەى ناویان لە خوێندنى باڵا/ ماستەر دەرچوە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان بهێنن. 4. ئەو کاندیدانەى ناویان لە خوێندنى باڵا/ دکتۆرا دەرچوە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرەکەیان بهێنن. 5. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەى بارى شارستانى. 6. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ڕەگەزنامەى عێراقى. 7. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرتەکەى.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button