سوپاس و ڕێزلێنان ئاڕاستەی كۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە دەكرێت
لە بەرامبەر کردنەوەی چەند خولێکی زانستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەرەپێدانی توانای گەنجانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە بەرەوپێشبردنی توانای مرۆیی و ئاستی هۆشیاری تاك لە مامەڵەكردن لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و رێكخراوی فیدای نێودەوڵەتی سوپاسی تایبەت پێشكەش بە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەكەن.
لە سەردانێكی فەرمیدا ئەمڕۆ دووشەممە 2022/9/12, ستافی هەردوو ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی فیدای نیودەوڵەتی سوپاس و پێزانینیان بەخشییە كۆلێج و پەیمانگاکە.
ئەو خولانەی لەم ماوەیەدا ئەنجامدراون:
١- فریا گوزاری سەرەتایی.
٢- Microsoft office
٣- بەرەوپێشبردنی توانای گەنج و ئاسان دەستکەوتنی هەلی کار.
٤- چۆنیەتی نووسینی سیڤیەکی باش و چاوپێکەوتنی هەلی کار.