Back

لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە خولێکی هۆشیاری گەنجان بەڕێوەچوو

لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ئاسانگه‌یشتن له‌ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گشتگیر و مافه‌كانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) خولێکی هۆشیاری بۆ ژمارەیەک لە گەنج و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو. خولەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ و لە رێکەوتی 2022/9/5 تاکو 2022/9/9 بەردەوام بوو کە لەچوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی توانای گەنجان و گشتگیرکردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت) و لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ Un Ponte Per(UPP) و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەسپۆنسەری UNDP و هەماهەنگی حکومەتی عێراق و پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا رێکخرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile