ئەنجومەنى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى پهیامێكی بهپهله ئاراسته دهكات
ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠١٦) ئەنجومەنى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى كۆبوونەوەى خــۆى ئەنجامدا، له یاداشتێکدا وێرای سوپاس و پێزانینى خۆی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران كه له بهردهوامی پرۆسهی خوێندن و دهوامكردندان لهم ههل و مهرجه سهختهی كوردستانی پێداتێپهر دهبێت، چهند داواكارییهكی بهپهلهی ئاراستهی حكومهتی ههرێمی كوردستان كرد.
له یاداشتهكهدا هاتووه: مامۆستایانى بەڕێز فەرمانبەران و خوێندکارانى ئازیز ئاشکرایە وڵاتەکەمان بەبارودۆخێکى ناسەقامگیری ئابوورى، ئەمنى و سیاسیدا گوزهردهكات، ئهم دۆخه کاریگەرى ڕاستەوخۆى کردۆتە سەر ژیانى سەرجەم چینەکانى کۆمەڵگە بەگشتى و مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران بەشێوەیەکى تایبەتى. لێرەوە بەهەموو لایەکى ڕادەگەیەنین کە ئەم بارودۆخە قەیراناویە تاقەت پروکێنە به داخهوه تەواوى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى توشى جۆرێک لەبێ هێوای کردووە، ڕۆژانە دەیان چیرۆکى تراژیدى ناخ هەژێن کەوابەستەی بارى ئابوورى و کۆمەڵایەتى مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانه لهملاو ئهولا دهبیسترێت. ڕاستە ئێمە وەک ئەرکیکى ئەخلاقى و ئەکادیمى تاکو هەنوکە توانیومانە خۆمان لەبەرامبەر ئەم قەیرانەدا ڕابگرین، بەڵام دۆخەکە پێمان دەڵێت کەچیتر ئهم بارگرانییه تەحەموول ناکرێت. بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەم داكارییه ههنوكهییانه بەزووترین کات جێبەجێ بکات:
چارەسەرى دواکەوتنى مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەران، وه پێدانی گشت مافهكانیان لهلایهن حكومهت و دهوڵهت ئهركی حکومەته لەبڕیاره چارەنووسسازەکان و قەیرانەکاندا پرس و ڕا بە مامۆستایانى زانکۆ بکات و سەنگ بۆ بیروڕاکانیان دابنێت. پێویسته دەستکارى دەرماڵە و کەمکردنەوەى مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ نەکرێت، لەکاتێکدا ئێمە بەهەموو توانامانەوە وەکو ئەنجومەنى زانکۆ پشتگیرى تەواوى هەموو چارەسەرێکى ڕاستەقینەی چاکسازین کەببێتە فاکتەرى باشبوونى بارودۆخى وڵات و تێپەڕاندنى ئەم قەیرانە پێویستە حکومەت ئاگادارى مەترسى کۆچکردنى توانا زانستى و ئەکادیمیەکانى زانکۆکان بێت کەئەمە زەنگێکى زۆر مەترسیدارە بۆ دابەزاندنى ئاستى زانستى زانکۆکان رەچاوى بارودۆخ و ژیانى خوێندکاران بكرێت کەبەشێکن لەخێزانەکانیان و تواناى دابینکردنى پێداویستى خوێندن و هاتوچۆیان نیە، ئەمە هۆکارێکە بۆ ئامادەنەبوونى خوێندکار لەهۆڵەکانى خوێندندا و كاریگهری لهسهر باوهرپێكردنی بروانامهكانیان دهبێت. جارێكی دیكه رایدهگهیهنین كه بهردهوامی ئهم دۆخه وڵات بەرەو کارەسات دەبات، هەموومان بەشێکین لەم وڵاتە و چارەنووسى هەموومان لەیەک کەشتیدایە و ئایندەمان پێکەوە گرێدراوە، بۆیە برینداربونی نیشتمان غەمبارمان دەکات و سەرکەوتنى سەربەرزمان دەکات. بۆ ئەوەى بگەین بەسەرکەوتنى یەکجارەکى و ئاواتە مێژوویى و نەتەوایەتیهكهمان، پێویستە زانکۆ سیمبولى ئەو سەرکەوتنە بێت.
لەکۆتایدا بەبیرى هەموو لایەک دەهێنینەوە، هەنگاوى جدى و بەرپرسانە بۆ چارەسەرى قەیرانەکان روحى بەردەوامیمان پێدەبەخشێت بۆ خزمەتکردنى وڵاتمان.لێرەوە جارێکى دیكه سوپاسى بێپایانمان ئراستهی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى زانکۆمان دەکەین کە سەرەڕاى سەختى ژیان تا ئەمڕۆ بە بەرپرسیارییەتیەوە بەردەوام بوون لەدەوامکردن و پەک نەخستنى کۆلێژ و پەیمانگاکان . ئەرکى سەرشانمانه سڵاو بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان بنێرین، سوپاسى یەکه بەیەکهى پێشمەرگەى کوردستان دەکەین کە پاڵەوانانە بەرگرى لەخاکى نیشتمان دەکەن دژى تیرۆر
ئەنجوومەنى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى