دەرفەتی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە کۆریاى باشوور
وڵاتی کۆریاى باشوور لەچوارچێوەى پرۆژەى هاوبەشى دەرفەتى خوێندن کە لە نێوان سەنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشوور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە, چەند کورسيیەکی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە بوارەکانى (سیاساتى گشتى , سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى) تەرخانکردووە، فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەتوانن سوودمەند بن بەم شێوەی لای خوارەوە:
هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی کۆریاى باشوور بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions
ماستەر:
*پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
*پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەست گهێنانی دوایین بروانامە.
*ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
*داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
*کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەت تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان.
*کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت وە بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
دکتۆرا:
*پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
*پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، جگە لەم بەرێزانەی کە بروانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستەبن کە کاتی خۆی واژۆیان کردووە.
*ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
*داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
*کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەت تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
*کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت وە بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
*پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.
*کاندیدی سەرکەوتوو لەدوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەلەی مۆلەتی خوێندن.
*هەر کەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
*تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.