Back

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕێزلێنان و پێزانینی بەخشییە وەزیری خوێندنی باڵا

لەبەرامبەر خزمەتکردن بە رەوتی گەشەپێدانی خوێندنی باڵا، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لۆگۆی ڕێزلێنان و پێزانینی بەخشییە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان.

لەمیانى بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەکتەبى تەنفیزى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، لۆگۆی ڕێزلێنان و پێزانینی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەخشرایە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبەرامبەر هەوڵەکانی وەزارەت بۆ  پاراستن و گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

لە وتەیەکدا د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سوپاسى ستافى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد کە بەردەوام پشتیوان و هاوکارى وەزارەت بوون بۆ کارو پرۆژەکان و سەرخستنى بەرنامەى چاکسازى و ڕیفۆرم لە کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان، بۆ ئەمەش داواى لێکردن بەردەوام بن لە هاوکاری و پشتیوانییەکانیان.

لای خۆیانەوە سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و ئەندامانى مەکتەبى تەنفیزى یەکێتیەکە، دەستخۆشیان لە پلان و پرۆژەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد بۆ ڕەخساندنى دەرفەرتى خوێندنى یەکسان بۆ نەوەکانمان و کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە خوێندنى پارالێل و ئێواران و خوێندنى تایبەت و خستنەڕووى چەندین پێشنیازى گونجاو بۆ پرۆژە ستراتیژەکانى کەرتى خوێندنى باڵا.

لە بەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی یەکیتی مامۆستایانی کوردستانی دڵنیاکردەوە کە کاروانی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت و لە ئایندەدا تەرکیزی وەزارەت لەسەر ڕیفۆرمی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و سیستمی وەرگرتن و گۆڕانکارییە تەشریعیەکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا دەبێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile