Back

پانێلی ” ژینگە دۆستی و رێکارەکانی نوێبوونەوە ” بەرێوەچوو

بە بەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, پانێلێک بەناونیشانی ” ژینگە دۆستی و رێکارەکانی نوێبوونەوە ” لەلایەن مەڵبەندی یەکی سلێمانی بەھاوکاری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بەرێوەچوو.

ئەمرۆ شەممە 2022/9/3 لە ھۆتێل تایتانیکی شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.ھوشیار عەبدوڵا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی ژینگە و بەرپرسانی حکومی, پانێلی ” ژینگە دۆستی و رێکارەکانی نوێبوونەوە ” بەرێوەچوو کە مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی بەھاوکاری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رێکیخستبوو.

پانێلەکە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکھاتبوو, لە تەوەری یەکەمدا کۆمەڵێک پانێلیست بەشداربوون, پانێلیست د.کارزان عەبدوڵا محەمەد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی ھەڵەبجەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, بابەتێکی بەپێزی دەربارەی گرنگی خاک بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و دەرمان و پاراستنی ھەمەجۆری ژیان پێشکەشکرد, باسی لەوەکرد ھەموو سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی خۆراکێکی تەندروست و ئاوێکی پاکژ و دەرمانێکی پاک و ژینگەیەکی تەندروست دەگەرێتەوە بۆ خاک, کە خاکی کوردستانیش خاکێکی زۆرباشە لەچاو زۆربەی وڵاتانی دراوسێ و جیھاندا و دەتوانرێت سوودێکی زۆر باشی لێوەبگیرێت, وە ھەروەھا د.کارزان عەبدوڵا کۆمەڵێک رێگەچارەی بۆ پاراستنی خاک خستەروو.

لە تەوەری دووەمدا ژمارەیەک پانێلیستێکی دیکە بابەتەکانیان لەسەر ئاو و ھەواو خراپییەکانی بڵاوبوونەوەی پالاستیک لەسەر ژینگە پێشکەشکرد و لەلایەن ئامادەبووانە چەند سەرنج و تێبینییەک کە لەلایان گەڵاڵەبووبوو ئاراستەی پانێلیستەکان کرا و پانێلەکە کۆتاییھات کە ماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile