Back

توێژینەوەیەکی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی جیھانی ئاستبەرزدا بڵاودەکرێتەوە

م.ی.ھەواڵ لەتیف مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکی لەسەر منداڵانی شاری کەلار ئەنجامداو لە گۆڤاری BMC public healthی  جیھانی کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری 4.545ـە بڵاوکرایەوە. توێژینەوەکە تایبەتە بە گەشەو باڵای منداڵان و لەسەر ( ٤٠٣ ) منداڵ لە شاری کەلار ئەنجامدراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەدایکبوون, بۆ ماوەی ٦ ساڵ تا ساڵی ٢٠١٩ چاودێری گەشەو باڵایان کراوە بە بەراوردکردن لەگەڵ گەشەو باڵای ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ ستانداردی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ڕێژەیەکی زۆرکەم لە منداڵانی شاری کەلار بەدخۆراکیان هەیە, شایەنی باسە ئەوە یەکەمین توێژینەوەی لەم شێوەیەیە لە تەواوی عێراقدا ئەنجامدرا بێت. لینکی توێژینەوەکە
This shortcode LP Profile only use on the page Profile