مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی زانکۆیەکی بەریتانیا دەکات
د.سەمەد قادر مامۆستای بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و بەرپرسی هۆبەی زانستیی کۆلێج لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (The role of citizen journalism in the rising of public awareness in the KRI)، بەشداری کرد لە پێجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی توێژینەوەی بواری زانستە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کامبردجی بریتانیا (The 5th international conference on advanced research in social sciences/ICARSS).
کۆنفرانسەکە رۆژی یەکشەممە 2022/8/28 بەشێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو, زانکۆی کامبردج یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی جیهان و لە کۆنفڕانسەکەشدا دەیان توێژەر لە وڵاتانی جیھاندا بەشداربوون.
لینکی کۆنفڕانسەکە