Back

توێژینەوەی مامۆستایەکی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاو کرایەوە

لە هەوڵێکی تری زانستی مامۆستایەکی کۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (د.تەیب احمد حەمەسوور) توێژینەوەیەکی گرنگی زانستی بە ناوونیشانی (A NEW VARIANT OF BLASHV HAS BEEN REVEALED IN KLEBSIELLA PNEUMONIA IN SULAIMANI/IRAQ) لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بە ناوی ‎ (Applied Ecology and Environmental Research) بڵاوکردەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری ( 0.8 )ە، لە چارەکی سێیەم (Q3) .
بەناوی زانكۆو راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکییەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی مامۆستای ناوبراو دەکەین بۆ ئەو ده‌ستکەوتە گەورەیە، وەک هەمیشە پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکه‌ینەوە بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و توێژەران، هیوادارین نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی زاسنت و خوێندن لە هەرێمەکەماندا.
بۆ بینینی زانیاری زیاتر دەربارەی توێژینەوەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile