توێژینەوەی دوو خوێندکاری زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاودەكرێتەوە
توێژینەوەی دەرچوونی هەردوو خوێندکار ( ئاڵا بەرزان عوسمان ، ئەوین ئەحمەد خوارەحم ) کە دەرچووی ساڵی 2022ی بەشی تەکنیکی ژمێریاری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە سەرپەرشتی مامۆستا ( لەنجە ئسماعیل کەریم ) کە مامۆستای هەمان بەشە، لە گۆڤاری (JGSS) Journal of Global Social Sciences بڵاوکرایەوە کە گۆڤارێکی جیهانی ئەکادیمییە.
ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوونەکە بریتییە لە :
( The relationship between intellectual capital and financial performance a case study of Kurdistan Region of Iraq ) کە ڕۆڵی سەرمایەی فیکری دەخاتەڕوو کە کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لەسەر ئەدای دارایی لە هەرێمی کوردستاندا, وە لەئێستادا ئەم توێژینەوانە زۆر گرنگن لە بواری ژمێریاری و دارایدا.
بۆ بینینی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکە.