توێژینەوەیەکی هاوبەشی دوو مامۆستای زانکۆمان لە ئاستبەرزترین گۆڤاری جیھاندا بڵاوکرایەوە
توێژینەوەیەکی بەهاوبەشی پ.ی.د.کامەران محمد على و م.حسن محمد توفیق مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کۆلێجی تەکنیکی کەلار و م.ی.ایاد محمد علی و پ.ی.د.احمد محمد توفیق لە زانکۆی گەرمیان و پ.ی.د.حسن محمد روستم لە زانکۆی نۆتینگهام, لەبواری ڤایرۆلۆجی تایبەت بە نەخۆشی کۆڤید ١٩ لە گۆڤاری بەناوبانگی (Journal of Medical Virology) بڵاوکرایەوە کە ئاستبەرزترین گۆڤاری زانستییە لە جیهاندا لە بواری ڤایرۆلۆجی و خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (20.693) ە.
لە توێژینەوەکەدا باس لە ڕۆڵی ڤاکسینەکانی (ڤایزەر و ئەسترازینکا ) و بەرگری لەش کراوە بەرامبەر بە دوو جۆری گۆڕاوی ڤایرەسەکە Delta و Omicron.
لینکی توێژینەوەکە: https://onlinelibrary.wiley.com/doi/abs/10.1002/jmv.28098