رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانی فهندێكی دارایی گه‌وره راده‌گه‌یه‌نێت
پرۆژه‌ی ( دیالۆگی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا Higher Education Dialogue with Muslim World ) له‌لایه‌ن رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانییه‌وه فه‌ندی دارایی ده‌كرێت، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئاڵوگۆڕی كه‌لتووری له نێوان دامه‌زراوه هاوبه‌شه‌كاندا و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر فراوانكردنی فره كه‌لتووری و دروستكردنی دیالۆگ و تێگه‌یشتن له نێوان ئه‌ڵمانیا و جیهانی ئیسلامی‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالیتی توێژینه‌وه و وانه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ زانكۆ هاوبه‌شه‌كاندا.
بودجه‌ی دارایی پرۆژه‌كه بریتییه له ( 180 ) هه‌زار یۆرۆ كه بۆهه‌ر ساڵێك ( 90 ) هه‌زار یۆرۆ ده‌كات كه رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانی فه‌ندی دارایی ده‌كرێت.
ماوه‌ی پرۆژه‌كه ( 2 ) ساڵ ده‌خایه‌نێت و له رێكه‌وتی 2023/1/1 ده‌ستپێده‌كات تاكو 2024/12/31 ، هه‌وره‌ها رێكه‌وتی 2022/9/7 دواكاته بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵ له‌سه‌ر وێبسایتی www.mydaad.de/en
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەکە گرتە لەم لینکەی خوارەوە بکە
پرۆژەى رێکخراوى دادى ئەڵمانى