Back

کۆنفرانسێکی زانستى دەربارەی بۆلۆنیا پرۆسێس بەرێوەدەچێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژانى ٢٨و٢۰٢٢/۸/٢۹ لە شارى هەولێر, کۆنفرانسى زانستى بۆلۆنیا پرۆسێس لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدات. کۆنفرانسەکەش بە بەشدارى پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان, ئامانجى پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم پرۆسەیە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیبەیتی زانستی گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە دەستنیشان بکرێت و ڕێکار و نەخشەڕێگای گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دیاری بکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا ھەفتەی رابردوو بەسەرپەرشتى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى زانستى کۆنفرانسى بۆلۆنیا پرۆسێس لە هەرێمى کوردستان بە بەشدارى ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى و نوێنەرى زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو. لە ساڵی (٢٠١٥)وە وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری جێبەجێکردنی بنەماکانی بۆڵۆنیا پرۆسێسی داوە، وەک هەنگاوی یەکەم ژمارەیەک لە زانکۆکان دەستیان بەم پرۆسەیە کرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیش یەکێک بوو لەو زانکۆیانەی ھەر لە سەرەتاوە پێشوازی لە پرۆسەکە کردو جێبەجێی کرد، دواتر بە قۆناغی جیاجیا زۆرینەی زانکۆکانی کوردستان چوونە ناو پرۆسەکەو ئێستا لە قۆناغی پێشکەوتووی جێبەجێکردنیدان.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile