Back

کتێبى خوێندنى باڵا لە سەردەمى کۆرۆناو ئاڵنگارییەکاندا ناساندنى بۆ کراو داهاتەکەی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی هیواو نانەکەلی

لە ڕێوڕەسمێکدا کتێبی (خوێندنی باڵا لە سەردەمی کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکاندا) کە لە نوسینی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یە ناساندنى بۆ کراو داهاتەکەشى وەک هاوکاری و پشتیوانی دارایی بۆ نەخۆشخانەی (هـیوا) لە شاری سلێمانی و نەخۆشخانەی (نانەکەلی) لە شاری هەولێر تەرخاندەکرێت. ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/8/23) بە ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و حەمەى حەمە سەعید وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان و د.هوشیار عبداللە عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرۆک زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى و نوسەران و مامۆستیان، لە ڕێوڕەسمێکدا کتێبی (خوێندنی باڵا لە سەردەمی کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکاندا) ناساندنى بۆ کرا. لە وتارێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە وێستەگەکانى نوسینى ئەم کتێبە و ئامانجەکەى کردو ڕایگەیاند: بیرۆکەی نوسینی ئەو کتێبە لەوە سەرچاوەی گرت بەر لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى کاتێک بەرپرسیاریەتی ئەو وەزارەتەم کەوتە ئەستۆ، بەدواچون و خوێندەوەم بۆ کۆى کێشەو گرفتەکانی دەکرد، دوای بڵاو بونەوەی شەپۆڵی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئێمە وەک وەزارەت و ئەنجومەنی وەزارەت و زانکۆکان وەک پاڵپشتی دەستمان دایە هەنگاوەکان بۆ خزمەتی کەرتی تەندروستی. د. ئارام محمد قادر وتیشی: بابەتەکانی ئەم کتێبە هەنگاوەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا لە کوردسان لەخۆ دەگرێت ئەو بڕیارانەی تێدان کە دەرەنجامی شەونخونی تیمی وەزارەت و زانکۆکان بوە، جیا لەوەش ئەو ئاڵنگاریانەی کە ڕوبەڕومان بونەوە تێیدا خراونەتەڕو، بەتایبەت کار کردن بۆ درێژەدان بەخوێندن و دەیان هەنگاوی دیکە. لە کۆتایى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بەوە کرد ئەم مەراسیمە دەکەینە دەرفەتێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتیوانی دارایی بۆ نەخۆشخانەی (هـیوا) لە شاری سلێمانی و نەخۆشخانەی (نانەکەلی) لە شاری هەولێر، بۆ ئەوەى بتوانین بەهۆى ئەم مەراسیمەوە هاوکارى هەردو نەخۆشخانەکە بکەین و بتوانین کەمێک لە کێشەو گرفتەکانیان کەم بکەینەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile