گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمى كوردستان لە پلاتفۆڕمێکدا کۆدەکرێتەوە
لەپێناو گەشەپیدانی تواناو کواڵتی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان و کۆکردنەوەى گۆڤارە زانستییەکانى زانکۆکان، ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی، سەرجەم گۆڤارە زانستییەكانی زانكۆكانی كوردستان لە پلاتفۆرمێكدا كۆدەكاتەوە، کە ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە کۆکردنەوەی گشت گۆڤارە زانستەکانی هەرێمی کوردستان، ئامانج لەم هەنگاوەش ئاسانكارییە بۆ مامۆستایان و توێژەران بەمەبەستى دەستخستنى سەرجەم سەرچاوەكانی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی.
لە پلاتفۆرمەکەى ئەنجومەنى باڵاى توێژینەوەدا، گۆڤارەكان بەپێی لیستی زانكۆكان و جۆرێتی بابەتی بڵاوكردنەوە پۆلێنكراون، ھەروەھا سەردێری پەیجەكان بە ھەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستکراوە. لە تابی لێگەڕانیشدا دەتوانرێت بە نوسینی كلیلە وشە ئەو گۆڤارەی مەبەستە بە شێوازێکی خێرا بدۆزرێتەوە.
پلاتفۆرمی گۆڤارە زانستیەکانی کوردستان، لە ڕێگەى لینكى www.kasj.krd بەردەستەو گشت گۆڤارە زانستەکانی هەرێمی کوردستانى تێدا کۆکراوەتەوەو لەئێستادا دەخرێتە بەردەستى توێژەران و مامۆستایان.