Back

خولێکی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێجی تەکنیکی کەلار کۆتاییهات

لە چالاکییەکانی پشووی هاوین و لەدرێژەی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خولێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی کۆتاییهات. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتی 18ی ئابی 2022 بەئامادەبوونی هەریەکە لە د.چیا محمد حسن ڕاگـــری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگـــر و ئەندازیار “هاوبیر حەمەعەلی” بەڕێوەبەری ئەمەریکان کۆرنەر لەشاری سلێمانی و م. سیروان بەرێوەبەری خوێندنگەی ناوازەی ئەهلی لەکەلار و ژمارەیەک لەمامۆستایان، خولێکی زمانی ئینگلیزی کۆتایی پێهات. لەمەراسیمێکدا کهلە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەڕێوەچوو،لەلایەن (پ.ی.د چیا محمد حسن) لەووتەیەکیدا دەستخۆشی لەڕێکخراوی ئەمریکان کۆرنەر کرد بۆ کردنەوەی ئەو جۆرە خولانەو بەگرنگییەوە وەسفیکرد لەپێناو پێشکەوتن و پەرەپێدانی ئاستی زانستی فێرخوازان، ئومێدی خواست کە بەردەوامبن لە کردنەوەی خولی زانستی زیاتر. دواتر سوپاس و پێزانینی کۆلێجی تەکنیکی کەلاری بە بەرێوەبەری رێکخراوەکەو بەڕێوەبەری خوێندنگەکەو مامۆستایانی خولەکە بەخشی کە دڵسۆزانە کاریان کردوە بۆ فێرکردنی فێرخوازان لەکۆتایدایی مەراسیمەکەدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولەکە دابەشکرا. شایەنی باسە خولەکە بە هاوبەشی کۆلێجی تەکنیکی کەلار لەگەڵ گۆشەی ئەمریکاو قوتابخانەی ناوازەی ئینگلیزی ساز کرابوو ، ماوەی چوار هەفتەی خایاند و بێ بەرامبەر (٣٠) فێرخواز بەشداریان تێدا کرد.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile