Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا لێكتێگەیشتنی ئەكادیمیی واژۆ دەكەن

زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات و لێكتێگەیشتنێكی ئەكادیمیی لە نێوانیاندا واژۆ دەكرێت.

لەچوارچێوەی هەوڵەكانی هەماهەنگی زانستی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ زانكۆكانی جیهان، بەروارى ٢٥/١/٢٠١٦ (د.ئالان فەرەیدون/ سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی) پێشوازی لە وەفدێكی باڵای زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا كرد، كە پێكهاتبوو لە ( د.موحسین كەلەنتەر/ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندن و فێربوون) ، (د.حوسێن سەیدین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی ) ، (د.عەبدول فەزل یاریدەدەری سەۆكی زانكۆ بۆ كاروباری توێژینەوە و پەیوەندی نێودەوڵەتی) ، (د.توراج محەمەدی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری توێژینەوە.

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاماژەی بە گرنگی سەردانەكەی وەفدی میوان كرد و وتی: زانكۆكەمان لەڕووی خوێندن و پەروەردەوە هەوڵدەدات پەیوەندییەكی پتەو لەگەڵ زانكۆكانی ئێراندا دروست بكات و درێژە بە كاری هاوبەشی زانستی بدات.

لای خۆشیەوە وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرد، بەتایبەت لە رووی تەكنیكییەوە كە كاری هاوبەش بكەن و كورسی خوێندن لە نێوان هەردوو زانكۆدا ئاڵوگۆڕ بكرێت.

دواتر لێكتێگەیشتنێكی ئەكادیمیی لەلایەن (د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و وەفدی باڵای زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا) واژۆ كرا.

زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا لە ساڵی ١٩٢٩ زایین دامەزراوە و دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی تاران، لەئێستادا زیاتر لە ٣٢ هەزار خوێندكار و ٤١٥ مامۆستا لەخۆدەگرێت و لە ١٥ كۆلێج و ١٢ پەیمانگە و ١٣ سەنتەری توێژینەوە پێكدێت كە بە دووەم فێركاری زانست و ئەلكترۆنی ئێران پێوانە دەكرێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile