Back

خوێندکارانی بەشداربووی خولی گرافیك دیزاین بروانامەیان پێبەخشرا

رێکەوتی (2022/8/14) بروانامه‌ بە خوێندكارانی به‌شداربوونی خولی گرافیك دیزان بەخشرا کە بە سەرپەرشتی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو. لە خولەکەدا فێرخوازان فێری بەکارهێنانی هەردوو پڕۆگرامی (adobe photoshop , adobe illustrator) بوون لەگەڵ بنەماکانی گرافیك دیزاین وە هەر لەم خولەکەدا خوێندکاران ئەسامێنتی ڕۆژانەیان هەبووە, ئەسایمێنتەکانیش بریتیبوون لە دروستکردنی لۆگۆ و بڕوانامە ڤێکتەر ئارت و بزنس کارد چەندین جۆر کاری دیزاینی تر …. خولەکە لەلایەن مامۆستا (شکار سالار خوارەحم) لە کۆلێجی تەکنیکی ئنفۆرماتیكەوە وترایەوە و لەم خولەدا ٦٥ خوێندکار بەشداربوون ٥٣ خوێندکار توانیان خولەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن و بڕوانامە وەربگرن. خولەکە لە رێکەوتی ٢٦/٦/٢٠٢٢ بۆ ١٤/٨/٢٠٢٢ هەفتەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو, خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە زۆربەی کۆلێج و پەیمانگاکانەوە بەشداربوون لەگەڵ چەند خوێندکارێکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی سلێمانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile