Back

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی میکانیک دەکات لە وڵاتی ئەڵمانیا

بەناونیشانی ( Application of Additive Manufacturing in Engineering ) ژمارەیەک لە خوێندکارانی 7 زانکۆی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە خولی مەشقی هاوینە دەکەن کە لە زانکۆی فرایبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت. لەو بارەیەوە خوێندکار سۆران لوقمان عەبدولرەحمان لە بەشی میکانیکی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, کە یەکێکە لە بەشداربووانی خولەکە ڕایگەیاند: زانیاری باش و نوێمان لە خولەکە بەدەستهێناوەو تائێستا سوودی زۆرباشمان بینیووە. خولەکە بەھاوکاری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەهەماهەنگی پ.ی.د.عبدالقادر علی قدو رێکخەری گشتی پرۆژەی DAADی نێوان زانکۆکانی عێراق و زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی و پ.د.سەرکەوت ڕۆستەم حسن ڕێکخەری کاروبارەکانی نێوان زانکۆمان و پرۆژەی ناوبراو ڕێکخراوە لە زانکۆی TU Bergakademie Freiberg -Department of IMKF خولەکە لە ماوەی نێوان (٨/٨/٢٠٢٢) تا (١٩/٨/٢٠٢٢) بەردەوام دەبێت. لەکاتی مەشقکردندا خوێندکاران راهێنانیان پێدەکرێت لە تاقیگە و کارگەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل و ھەروەھا بەشداری سیمناری زانستی دەبن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile