Back

کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و کۆمپانیای Paessler ڕێکەوتنێکی زانستیان واژۆکرد

بەئامانجی زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و کارامەیی زیاتر لەبواری تۆڕەکانی کۆمپیوتەر، کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای Paessler ڕێکەوتنێکی زانستیان واژۆکرد (د.زریان نجات رەشید ) یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستا( ڕانیا ئازاد ) سەرۆکی بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر ڕێککەوتنێکی زانستیان لەگەڵ کۆمپانیای( Paessler) ئەنجامدا کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە و کار لەسەر چارەسەرکردنی چاودێری کردنی تۆڕەکان دەکات. ئامانجی ڕێککەوتنەکە دامەزراندن وکارپێکردنی چەند پرۆگرامێکە کە لەناوەندو تاقیگەی کۆمپیوتەرەکانی کۆلێجەکە ،ئەم پرۆگرامانە کەلەزۆربەی کۆمپانیا و ناوەندەکانی کەرتی تایبەت کاری پێدەکرێت . ئەم ڕێکەوتنە ئەم ساڵ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دەتوانن کاری لەسەربکەن و شارەزاببن لە پڕۆگرامەکانی(PRTG) لەبەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر. ئەمەش ئامادەکاریەکی باشە بۆدەرچوان تاوەکو بەئەزموون و شارەزاییەکی باشەوە داواکاری وسیڤی خۆیان پێشکەش بە کۆمپانیا و کەرتی تایبەت بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile