چین و توێژه‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتكرده‌وه
پ.ی.د. هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌جیا پێشوازیكرد له هه‌ریه‌كه له:
*زیاد جبار سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان و وه‌فدێكی هاوڕێی له په‌ڕله‌مانتاران كه‌پێكهاتبوون له هەریەک (ڕۆژان حەمەڕەش، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، هەژان حەسەن کوێستانی)
وه‌فدی میوان وێڕای پێشكه‌شكردنی چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌و ئه‌ركه نوێیه بۆ خواست، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڵێنیاندا له‌ڕێگه‌ی په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پشتیوانی كاره زانستییه‌كان و به‌دواداچوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا.
*فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، به‌ڕێزیان پیرۆزباییان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی زانكۆ كرد‌و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی به‌هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری پرۆسه‌ی خوێندن و خوێندكاران.
*د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌شكردو هیوای سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی زانكۆ خواست.
سه‌رۆكی زانكۆ وێڕای به‌خێرهاتنی گه‌رمی میوانان ، دوپاتیكرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان له‌پێناو پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكارانه‌و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی بواری كارگێڕی و نه‌هێشتنی ڕۆتینی ئیدارییه بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان و پێشكه‌شكردنی زۆرترین خزمه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا‌و خوێندنی ته‌كنیكی، هه‌ر له‌و ڕوه‌شه‌وه ڕایگه‌یاند پێویستیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م ده‌زگا فه‌رمییه‌كان هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی تا پێكه‌وه بتوانن نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیرو ده‌ستڕه‌نگین و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی نوی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
دوابه‌دوای ئه‌وه وه‌فده‌كه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز له په‌ڕله‌مانی كوردستان سه‌ردانی د.بخت‌یار عبید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكارانكردو چه‌پكه گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌شكردو هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌و ئه‌ركه نوێیه بۆ خواست.