سه‌رۆكی زانكۆ به‌شداری یادی 8 ساڵه‌ی جینۆسایدی شه‌نگالی كرد
به‌دروشمی ( زامی شه‌نگال و ئێزیدییه‌كان بهئاوهدانكردنهوه ساڕ‌ێژ ده‌بێت) به‌چاودێری شاناز ابراهیم احمد و به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) مه‌راسیمێكی شایسته له‌یادی 8 ساڵه‌ی جینۆسایدی شه‌نگال له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
كاتژمێر 10.30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ی ئابی 2022 به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.بخت‌یار عبید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئێزیدییه‌كان ، مه‌راسیمی یادی تاوانی 8 ساڵه‌ی شه‌نگال له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌وه تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز‌و وه‌فا پێشكه‌ش به ڕۆحی پاكی هه‌موو ئه‌وانه كرا كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌لایه‌ن هه‌ناو ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه بێسه‌روشوێن و شه‌هیدكران، كه تیایدا تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلایته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه دانرا.
پاشان مه‌راسیمه‌كه بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دهستیپێكردو پارچه‌یه‌ك موزیك تایبه‌ت به ناوچه‌ی شه‌نگال و ئێزیدییه‌كان وه‌ك لاوانه‌وه‌یه‌ك بۆ زیانمه‌ندانی تاوانی شه‌نگال پێشكه‌شكراو دواتر ژماره‌یه‌ك ووتار پێشكه‌شكران كه سه‌رجه‌میان جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی كرده‌وه له شه‌نگالدا دژی کوردانی ئێزیدی و پێکهاتەکانیتر و داوایانكرد كاری زیاتر بكرێت بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌وڵ بۆ بونیادنانه‌وه‌ی سه‌رخان و ژێرخانی شه‌نگال و ناوچه‌كه بدرێت كه‌به‌ده‌ستی تیرۆرستان تێك و پێك دراوه.
شایانی باسه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3 ی ئابی 2014 پاش ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش پارێزگای موسڵیان كۆنترۆڵكرد ، په‌لاماری قه‌زای شهنگالیانداو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بێبه‌زه‌ییانه زیاتر له 4600 كه‌سی سڤیلیان له ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر بێسه‌روشوێنكرد و به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س ئاواره‌بوون و شوێن و ماڵی خۆیان به‌جێهێشت، هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌دا سه‌دان كه‌س كوژران و زینده‌به‌چاڵ كران و ژماره‌یه‌كیش له ژنان و گه‌نجان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیلگیران و تا ئێستاش چاره‌نوسی چه‌ندین هاووڵاتی نادیاره.