Back

هەر خوازیارێک لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە. لە گشتاندنێکى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنى باڵادا کە ئاراستەى گشت وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى کوردستان کراوە، تایبەتە بە کردنەوەى دۆسیەى خوێندن لە دەرەوەى وڵات, هاتووە: مۆرکردنى ئۆفەرى خوێندنى قوتابى و خوێندکار کە پێشتر لە دیوانى وەزارەت ئەنجام دەدرا، لەئێستادا ئەم پرۆسەیە نەماوە، بەڵکو بەمەبەستى ئاسانکارى پرۆسەکە، پڕکردنەوەى فۆڕمى دۆسیەى خوێندن و پەسەندکردنى ئۆفەرەکە بەشێوەى ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێت. پرکردنەوەی فۆڕمەکە لەڕێگەى لینکى (scholarship.digital.gov.krd) دەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile