دوو مامۆستای زانكۆمان بەتوێژینەوەیەكی هاوبەش بەشداری لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتییدا دەكەن
هەردوو مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.كاروان عەلی قادر و مامۆستا ناجی ئەفراسیاو، لە كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی, بە توێژینەوەیەكی زانستی بە زمانی ئینگلیزی بەناونیشانی (The impact of social media advertising on the profitability of SMEs in the KRI)، بەشدارییانكرد لە سێیەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوان زانكۆی سۆران و دامەزراوەی زەكەوات (الژكوات).
توێژینەوەكە، كە یەكەم هەوڵی زانستیی لەو جۆرەیە لەهەرێمدا، ئامانجی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ریكلامەكانی نێو سۆشیال میدیایە لەسەر زیادكردنی قازانجی بزنسە بچوك و مامناوەندییەكان لەهەرێمی كوردستاندا, هەروەها بەرچاوڕوونییەك دەدات بە بزنسمان و خاوەن پڕۆژەو كۆمپانیاكان لەسەر كاریگەریی و چۆنیەتی بەكارهێنانی ریكلام لە سۆشیال میدیا بەئامانجی زیادكردنی داهات و قازانجیان.
کۆنفرانسەکە رۆژانی 27و 28-7-2022، لەژێر ناونیشانی (خوێندنەوەیەكی مەعریفی لە زانستە كۆمەڵایەتی و مرۆییەكان)، لە فاكەڵتی ئادابی زانكۆی سۆران بەڕێوەچوو.
8