خولێكی به‌هێزكردن تایبه‌ت به دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو
به نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كارزان نامق بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەشداریكرد لە خولێکی دڵنیایی جۆری بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ڕۆژانی (١٨-٢١/٧/٢٠٢٢) کەلە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
خولەکە لە لایەن ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی (KIPA) ڕێکخرا بوو بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری لە دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا، خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر (مەولەوی جبار) ووترایەوەو باس له چۆنێتی به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری كرا له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌پێناو پێشخستنی ئاستی زانستی .
لە کۆتایی خولەکە دا بڕوانامەی بەشداربوون به‌خشرا به‌سەرجەم بەشداربوان.