کچانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی پرۆگرامی پێگەیاندنی کچانی سەرکردە وەردەگرن
ژمارەیەک خوێندکاری کچی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دوای بەشداریکردنیان لە وۆرکشۆپێکی ئۆنلایندا کە بەهاوکاری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) و زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا.
پرۆگرامی (پێگەیاندنی کچانی سەرکردە) لەلایەن زانکۆی گەرمیانەوە بەسەرپەرشتی (سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار) و بە هەماهەنگی (ڕێکخراوی هاوڕێیەتی نێودەوڵەتی سویدی – لقی کوردستان) لە رێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٢ تاوەکو ٢٦/٢/٢٠٢٢ لە ڕێگەی پرۆگرامی زوومەوە پێشکەشکرا.
لەم پرۆگرامەدا ( ١٤ ) خوێندکاری کچی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشدارییان کرد و بڕوانەمەیان پێبەخشرا.