گفتوگۆی دکتۆرایەک لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بە پلەی نایاب پەسەندکرا
رۆژی چوار شەممە (2022/7/20) گفتووگۆی تێزی دکتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا (ئاسۆ حەمە سعید حەمە صالح) بە ناوونیشانی ( Assessing Heavy Metal Contamination Using Land Snail as a Bioindicator in The Kurdistan Region of Iraq) بەڕێوەچوو، دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتووگۆ، توێژینەوەکە بەپلەی نایاب پەسەندکرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆو راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکییەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیواخوازین کە بەردەوام بێت لەسەر رێچکەی زانستەکەی بۆ خزمەت کردن بە رەوشی نەندروستی.
لیژنەی گفتووگۆی دكتۆراكەش پێکهاتبوون لە:
-پ.د.يحیا احمد شێخە- سەرۆکی لیژنە
-پ.ی.د.رێزان عمر رشید- ئەندام
-پ.ی.د.بشری محمد علی- ئەندام
-پ.ی.د.سینا محمد علی- ئەندام
-پ.ی.د.سۆلاڤ جوهر علی- ئەندام
-پ.ی.د.عبداللە احمد حەمە– ئەندام و سەرپەرشتیاری یەكەم
-پ.ی.د.کارزان عبداللە محمد- ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.