خوێندكاری دكتۆرا (هەژار محمد عزیز) مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی كەلار، توێژینەوەیەكی بە پێزی زانستی بڵاوكردۆتەوەو لەلایەن (د.عبداللە احمد حەمە، د.مەریوان عبداللە) مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرپەرشتی كراوە.
توێژینەوەكەش دەربارەی ئاستی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تورەكەی ئاوییە لە ئاژەڵەكاندا لەشارەكانی (سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە) وە لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناوی (Annals of Parasitology)ەوە بڵاو كراوەتەوە كە لەلایەن كۆمەڵەی پاراسایتۆلۆجی پۆڵەندییەوە دەردەچێت، ئەم گۆڤارە ئیندێكسی كلاریڤەیت و سكۆپەس و پەپمێدی هەیە.
بۆ بینینی زانیاری دەربارەی توێژینەوەكە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/35809448/
راكەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی
[learn_press_profile]
