Back

جەژنی قوربانی پیرۆز لە ھەمووان پیرۆزبێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ به‌تایبه‌تی دەكەین, ئومێده‌وارین ئەم بۆنە پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و هاندەرێكی بەهێزیش بێت بۆ رێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. له‌م بۆنه‌ پیرۆزەدا با هه‌موومان پەیامی یەكترقبوڵكردن و پێكەوە كاركردن بكەینە بنەما بۆ ژیان و ئامانج و کاری داھاتوومان و خزمەتکردنی زیاتر کۆمەڵگەکەمان. دووباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و جیھان پیرۆزبێت. زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان
This shortcode LP Profile only use on the page Profile