زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی مه‌رج و رێنماییه‌كانی بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی ئێوارانی زانكۆكه‌ی راگه‌یاند
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی مه‌رج و رێنماییه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌و كۆلێج و په‌یمانگه‌یانه‌ی زانكۆ به ئێواران ده‌یانكاته‌وه راگه‌یاند، هاوكات بۆ هه‌ر كۆلیج و به‌شێكی په‌یمانگه كرێی ساڵانه‌ی خوێندنی ئێوارانیشی راگه‌یاندووه، به‌ڕێوبه‌ری تۆمارگه‌ی گشتی زانكۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه “پێشكه‌شكردن بۆ خوێندن له رێگه‌ی سایتی زانكۆوه به ئۆنلاین ده‌بێت، ماوه‌كه‌شی یه‌ك هه‌فته‌یه”. مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف، به‌ڕێوبه‌ری تۆمارگه‌ی گشتی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رایگه‌یاند: پاڵپشت به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره ( 5 ) ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆمان له ( 17/1/2016 )، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان به‌خشراوه بڕیار درا به كردنه‌وه‌ی خوێندنی ئێوارانی تایبه‌ت له زانكۆمان”. وتیشی: “كردنه‌وه‌ی خوێندنی ئێواران له زانكۆكه‌مان به چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌كه، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن”. یه‌كه‌م / مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن :- 1. داواكار بڕوانامه‌ی پۆلی شه‌شه‌می وێژه‌یی یان زانستی هه‌بێت . 2. ده‌رچووی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان به‌پێی پسپۆڕی خۆیان بۆیان هه‌یه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :- أ) ده‌رچووانی پیشه‌یی به‌پێی به‌شه‌كانی خۆیان له به‌شی هاوتا له به‌شه‌كانی په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێن . ب) ده‌رچووانی ئاماده‌یی بازرگانی ئه‌وانه‌ی نمره‌كانیان له 65 %به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی به‌شه‌كانی ( كارگێڕی – ژمێریاری و دارایی ) وه ئه‌وانه‌ی له‌٦٥ % كه‌متریان هه‌یه ده‌توانن له په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان وه‌ربگیرێنه‌وه له به‌شه‌كانی (كارگێڕی و ژمێریاری ) ج) ده‌رچووانی ئاماده‌یی كشتوكاڵی ده‌توانن له به‌شه كشتوكاڵیه‌كانی په‌یمانگاكان وه‌ربگیرێن . د) ده‌رچووانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی كۆمپیوته‌ر ده‌توانن له به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر له په‌یمانگاكان وه‌ربگیرێن . ه) ده‌رچووانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی له به‌شه هاوتاكانیان له په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن . و) ده‌رچووانی ئاماده‌یی په‌رستاری له به‌شه هاوتاكانیان له په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن . ز) سه‌رجه‌م ده‌رچووانی ئاماده‌یی پیشه‌ییه‌كان هاوشێوه‌ی ده‌رچووانی زانستی و وێژه‌یی مافی پێشكه‌ش كردنی داواكاری خوێندنیان هه‌یه بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به مه‌رجێك له یه‌كێك له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان خزمه‌ت بكات و وه‌رگرتن له‌م به‌شه به چاوپێكه‌وتن ده‌بێت . 3. ده‌بێت پێشكه‌شكار ته‌مه‌نی له ٤٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت تا ٣١/١٢/٢٠١٥ 4. بۆ هه‌ر به‌شێك ره‌چاوی (٣٥) نمره كه‌متر ده‌كرێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆنمره‌ی ساڵی ده‌رچون 5. زانكۆ به‌رپرس نیه له دابینكردنی به‌شه ناوخۆیی و ده‌رماڵه‌ی خوێندكار 6. كرێی خوێندن هه‌ر ساڵێك به یه‌كجار ده‌درێت 7. ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن یه‌ك هه‌فته ده‌بێت 8. فۆڕمی پێشكه‌ش كردن له ماڵپه‌ری زانكۆ له‌م لینكه Application Form فۆرمى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ئێواران ده‌ست ده‌كه‌وێت. 9. داواكار ده‌بێت فۆڕمی زانكۆ لاین هاوپێچ بكات. 10. خوێندكار بۆی نیه خوێندن بگوازێته‌وه له خوێندنی ئێوارن بۆ خوێندنی به‌یانیان به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێت به مه‌رجێك كرێی خوێندن بدات. 11. كچ و كوڕی شه‌هید و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له ٥٠% كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێن. 12. خوێندكار دوای وه‌رگرتنی فۆرم پێویسته سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان به‌دروستی پڕبكاته‌وه و له‌م لینكەوە www.spu.edu.iq/student به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانیارییه‌كان بنێرێت و فۆڕمه‌كه‌ی به شێوه‌ی pdf هاوپێچ بکات. تێبینى : کردنەوەى بەشێک پەیوەستە بە وەرگرتنى ژمارەى خوێندکارانەوە بۆ هەربەشێکى زانستى