به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، دابان عبدالكریم شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7 ی ته‌مموزی 2022 پ.ی.د.هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیكرد له دابان عبدالكریم شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزیان چه‌پكه گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه‌و هیوای خواست سه‌ركه‌وتوبێت و په‌یمانی هه‌رهاوكارییه‌كیدا كه له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بێت.
سه‌رۆكی زانكۆش به‌خێرهاتنی گه‌رمی ناوبراوی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌و دوپاتیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكاران و مامۆستایان و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا هاوڕابوون كه زانكۆكان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ماله‌ی خوێندنی زیاتر بۆ فێرخوازان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و هاوكاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ووڵاته جیاوازه‌كانه‌وه ،پسپۆرییه ده‌گمه‌ن و پێویسته‌كان بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت.
[learn_press_profile]
