گفتوگۆی نامەی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 6-7-2022 بەئامادەبوونی سەرۆک و سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنە گفتوگۆی نامەی دکتۆرای خوێندکار ( ڕێباز ملانبی حمد ) بەناونیشانی( Hybrid Swarm Intelligence with Boosting Algorithm in Crime Forecasting ) لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە :
1-پ.د. طارق احمد رشید سەرۆکی لیژنە.
2- پ.د.فاضل سلمان عبد ئەندام .
3- پ.ی.د.نزار عبدالقادر علی ئەندام .
4- پ.ی.دعمر یونس عبدالحمید ئەندام .
5- پ.ی.د. هەڤاڵ محمد صدقی ئەندام .
6- پ.د.سۆران ابوبکر محمد ئەندام و سەرپەرشتیار .
7-پ.د.حبیب اللە بن هارون ئەندام سەرپەرشتیار.
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەخوازن .